هێرشێکی ئەلیکترۆنی دەکرێتە سەر ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان

شەیری بکە لە:
هێرشێکی ئەلیکترۆنی دەکرێتە سەر ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان

دیمەنی ئەو ئامێرە بێتەلەی لە بەیرووت تەقیوەتەوە، وێنە سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز 

 

هێرشێکی ئەلیکترۆنی دەکرێتە سەر حیزبوڵڵای لوبنان و بەهۆیەوە سەدان ئەندامی گرووپەکە بریندار دەبن.

 

چیرۆکی سەرەکی: سەرچاوە لوبنانییەکان باس لە هێرشێکی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ئەندامانی حیزبوڵڵا دەکەن. هێرشەکە کراوەتە سەر ئامێرەکانی بێتەل کە لەلایەن ئەندامانی گرووپەکە بەکاردەهێنرێن، هاککراون و بەو هۆیەوە تەقیونەتەوە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوە ئەمنییەکان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، بەهۆی هێرشەکە زیاتر لە هەزار کەس بریندار بوون. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستیی لوبنان داوا لە سەرجەم کارمەندانی کەرتی تەندروستی دەکات بچنە سەر کارەکانیان بۆ پێشکەشکردنی فریاکەوتنی خێرا بە برینداران.

لەلایەکی دیکە: سەرچاوەیەکی باڵای ناو حیزبوڵڵا بە ڕۆیتەرزی گوتووە: "لەوەتەی شەڕمان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە تاوەکو ئێستا گورزی وا گەورەمان بەرنەکەوتووە".



بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: کەناڵی 12ی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل لەپشت هێرشەکەوە بووە.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان