ئاڤا ناوەڕۆکی کۆبووەنەوەی شاندی هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئاڤا ناوەڕۆکی کۆبووەنەوەی شاندی هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە

وەزیرانی دارایی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، لەگەڵ لۆگۆی هەردوو حکومەت

ئاڤا نیوز 

 

شاندێکی هەرێمی کوردستان بە جانتایەکی پڕ لەکەیسی دارایی لە بەغدان بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی کۆببنەوە، هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە پرسی سەرەکی کۆبوونەوەی نێوانیان دەبێت.

 

وێنە گەورەکە: شاندی هەرێمی کوردستان پێکهاتوون لە بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرە گشتیییەکانی  ژمێرکاری و بودجە لە وەزارەتی دارایی و نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە لە بەغدان، کار لەسەر ئەوە دەکەن، بەغدا بەگوێرەی یاسای ژمارە 38ی ساڵی 2007 کە لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە، مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە هاوتا بکات.

 

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشین بە ئاڤا نیوزی گوت، "بەغدا دەیەوێت 90 هەزار پێشمەرگەی خانەنشین بەگوێرەی یاسای ژمارەی نۆی ساڵی 2014 خانەنشین بکات، بەمەیش مووچەکانیان کەمدەبێتەوە، لە دەرماڵەکانی مەترسی، خێزان و منداڵ بێبەش دەبن، تەنیا مووچەی بنەڕەتیان بۆ دەمێنێتەوە".

 

زانیاریی زیاتر: شاندی هەرێمی کوردستان پێداگری لەسەر گۆڕینی ئەو یاسایە دەکات، ئامانجیانە پێشمەرگە لەو یاسایە جیابکرێتەوە، بەهەمان یاسای پەرلەمانی کوردستان هاوتای مووچەیان بکرێت و هیچ دەرماڵەیەکیان نەبڕدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان