سێ نیشانەی شێرپەنجە لەکاتی نانخواردن دەردەکەون

شەیری بکە لە:
سێ نیشانەی شێرپەنجە لەکاتی نانخواردن دەردەکەون

کەسێک لەکاتی نانخواردن، وێنە: گووگڵ

ئاڤا نیوز

پسپۆڕانی تەندروستیی بەریتانیا ڕێنماییمان دەکەن لەکاتی ناخواردن ئاگاداری سێ نیشانە بین، مەترسیدارن و هۆکارن بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە.

وێنە گەورەکە: زیاتر لە 200 جۆری جیاوازی شێرپەنجە هەن و هەریەکەیان نیشانەی جیاوازیان هەیە. بەگوتەی پسپۆڕانی تەندروستی سێ نیشانە هەن بێ پزیشک خۆمان دەتوانین هەستیان پێبکەین و پێویستە بەردەوام ئاگاداریان بین.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژانە لەکاتی نانخواردن سەرنج بدە سەر ئەم سێ نیشانەیە:

یەکەم: نەبوونی ئارەزوو، هەستنەکردن بە برسێتی وەک جاران یان هەستکردن بە تێربوون بەخێرایی، هەموو ئەو نیشانانەن کە پێویستە سەردانی پزیشک بکەن.

دووەم: زەحمەت قوتدان، جوین یان هەستکردن بەوەی شتێک بە بەردەوامی لە قوڕگت گیربووە.

سێیەم: ئەگەر زیاتر لە سێ ساڵە تووشی خراپی هەرس یان دڵسووتانەوە بوویت، لەوانەیە ئەمە نیشانەی ئاگادارکردنەوە بێت. 

ئەمەش بزانە: جۆرەکانی شێرپەنجە لەنێو نەخۆشییەکاندا بە گەشەکردنی خانەی نائاسایی دەناسرێنەوە، بەشێوەیەکی کۆنتڕۆڵ نەکراو دابەش دەبن و توانای دزەکردن و لەناوبردنی شانە ئاساییەکانی لەشیان هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان