کۆریای باکوور وێنەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بڵاو دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
کۆریای باکوور وێنەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بڵاو دەکاتەوە

یەکێک لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور. وێنە؛ میدیاکانی کۆریای باکوور

ئاڤا نیوز

 

کۆریای باکوور چەند وێنەیەکی کێڵگەیەکی پیتاندنی یۆرانیۆمی بڵاو کردەوە. ئەمە یەکەم جار ئەم وڵاتە وێنەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بڵاو دەکاتەوە. 

 

وێنە گەورەکە: بڵاوکردنەوەی ئەم وێنانە لە کاتێکدایە کە پێشتر کیم جۆنگ ئوون، ڕێبەری ئەو وڵاتە داوای کرد بوو کۆگای یۆرانیۆمی پیتێنراو زیاتر بکرێت و ژمارەی سەنتەر فیوژەکانیش زیاتر بکرێت.

 

زانیاریی زیاتر: لە وێنەکەدا کیم جۆنگ ئوون بەدیار دەکەوێت کە دامەزراوەیەکی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە بەسەردەکاتەوە. کاری دامەزراوەکە پیتاندنی یۆرانیۆمە بۆ ئاستێک کە گونجاوبێت لە درووستکردنی چەکی ئەتۆمیدا. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆریای باکوور بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2006 تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجام دا. دواتر بە هۆی پڕۆگرامی چەکە قەدەغەکراوەکانیەوە، خرایە ژێر سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان. 


 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: