پێنتاگۆن کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکشێنێتەوە

شەیری بکە لە:
پێنتاگۆن کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکشێنێتەوە

کەشتیەکی جەنگیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. وێنە؛ ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز 

 

دوای ئەوەی لە ڕابردوودا ئەمریکا بۆ پاراستنی ئیسرائیل لە مەترسیی و ئەگەری هێرشی ئێران بۆسەر تەلئەڤیڤ، هێزەکانی لە ناوچەکە زیاتر کرد، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) کۆتایی بە ئەرکی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێنا.

 

وێنە گەورەکە: دوای هێرشی لەناکاوی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، دواتریش هەڕەشە بەردەوامەکانی ئێران و گرووپە نزیکەکانی بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل. ئەمریکا بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل و  زیاتر تەشەنەنەسەندنی شەڕەکە بۆ شوێنەکانی دیکە، هێزی سەربازیی و کەشتی جەنگی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

 

ڕاگەێینراوی فەرمی: بەرپرسانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، لەناو ئەو کەشتییە فڕۆکەهەڵگرانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکرابوون، دوو کەشتییان بۆ زەریای هیندی و ئارام گەڕاونەتەوە،  کەشتییەکی دیکەش لە ڕووباری باشووری چین جێگیرکراوە و چەند کەشتییەکی دیکەش لە کەنداوی عومان و دەریای سوور بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی گرووپە چەکدارییەکان دەمێننەوە.

 

زانیاری زیاتر: سەرەڕای کشانەوەی ئەو کەشتییە جەنگییانە، بەڵام وەک بەرپرسانی ئەمریکا ئاماژەی پێدەدەن، ژمارەیەک کەشتی جەنگی ئەمریکا هەر لە ناوچەکەدا دەمێننەوە بۆ گریمانەی دووبارە زیادبوونی گرژییەکان و پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان