ئەمریکا تۆڕێکی بازرگانیی لوبنانی سزا دەدات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا تۆڕێکی بازرگانیی لوبنانی سزا دەدات

گردبوونەوەی چەکدارانی حیزبوڵڵای لوبنان لە 1ی ئابی 2024 لە گەڕەکی باشووری بەیروت لەکاتی پرسەی فوئاد شوکر، فەرماندەی باڵای گرووپەکە؛ سەرچاوە: AFP

ئاڤا نیوز


گەنجینەی ئەمریکا تۆڕێکی بازرگانی بەتۆمەتی یارمەتیدانی حیزبوڵڵای لوبنان سزا دەدات.

وێنە گەورەکە: تۆڕە بازرگانییەکە لە سێ کەس، پێنج کۆمپانیا و دوو کەشتی پێکهاتووە. تۆمەتبارن بە دابینکردنی پارە بۆ حیزبوڵڵا و گواستنەوەی نەوت و گازی شل لە لوبنانەوە بە قاچاخ بۆ سووریا. 

زانیاریی زیاتر: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزاکەی دەرکردووە و ئاشکرای کردووە، سزادراوەکان لەژێر بەڕێوەبەرایەتیی بەرپرسێکی باڵای حیزبوڵادا کاریان کردووە. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: برادلی سمیت، یاریدەدەری گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆر و زانیاریی دارایی، ڕایگەیاند "حیزبوڵڵا مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل دەکات و درێژە بە ناسەقامگیرییە ناوچەییەکان دەدات، لە بری بایەخدان بە دەیان هەزار ئاوارە لە باشووری لوبنان، سەرقاڵی دابینکردنی سەرچاوەی داراییە بۆ تووندوتیژییەکان."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان