
جیاوازییەکی زۆر ھەیە لەنێوان تێچوونی دروستکردن و نرخی فرۆشتنی پرۆژەکان
ئاڤا نیوز
وەبەرهێنان لە کەرتی خانووبەرە بووەتە شێوازێکی باو بۆ سپیکردنەوەی پارە لە عێراق، بەتایبەت دوای سزاکانی ئەمریکا بۆ سنووردارکردنی گواستنەوەی پارە و سزادانی بانکە عێراقییەکان لەلایەن ئەمریکا، ئەم بازاڕە بووەتە ناوەندێک بۆ سپیکردنەوەی پارە لەلایەن بەشێک لە بەرپرسان و سەرمایەداران.
هۆکارە زانراوەکان: یاساکانی وەبەرھێنان لە عێراق کەموکوڕی و نەگونجانی زۆری تێدایە لەگەڵ یاساکانی دیکەی بازرگانی، هەروەها جیاوازییەکی زۆر ھەیە لەنێوان تێچوونی دروستکردن و نرخی فرۆشتنی پرۆژەکان. ئەمە بووەتە ھۆی ئەوەی بەشێک لە سەرمایەداران سوود لە وەبەرھێنان لەو بازاڕە وەربگرن بۆ سپیکردنەوەی پارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی یاسای ژمارە 13ـی وەبەرهێنان، پێویستە یاسا مافی وەبەرھێنەرە ناوخۆیی و بیانییەکان بپارێزێت، بەڵام تاوەکو ئێستا شکستی لە بەرگریکردن و پاراستنی سەرمایەی وەبەرھێنەرانھێناوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی یاساکە، ئەو وەبەرھێنەرانەی لەم بازاڕەدا کار دەکەن، دەبێت باری دارایی و سامانی خۆیان بۆ حکومەت ئاشکرا بکەن، بۆ ئەوەی ڕێگە لە دروستکردنی پەیوەندیی نادروست بگیرێت و ڕێگە بە سپیکردنەوەی پارە نەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و فراوانبوونی شارەکان بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی خواست و زیادبوونی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، بەڵام چاودێران دەڵێن ئەم پڕۆژانە قەیرانی نیشتەجێبوونیان چارەسەر نەکردووە. بۆ نموونە لە بەغدا پێویستییەکی زۆر هەیە بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون، بەشێوەیەک ژمارەکە دەگات 4 ملیۆن یەکەی پێویست، بەڵام هاووڵاتیانی ئاسایی سوود لەم وەبەرهێنانانە نابینن، چونکە لەلایەن کۆمپانیاکان و گرووپە سیاسییەکانەوە کۆنترۆڵ دەکرێن کە شارەزایییان نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک پارەی غازی ماڵان بە ئۆنلاین لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت