قرقێنەی بەردەوام بە یەکێک لە نیشانەکانی دڵەکزێ دادەنرێت

شەیری بکە لە:
قرقێنەی بەردەوام بە یەکێک لە نیشانەکانی دڵەکزێ دادەنرێت

دڵەکزێ

ئاڤا نیوز

 

دڵەکزێ بە یەکێک لە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس دادەنرێت و چەندین هۆکار هەیە بۆ تووشبوونی.

 

چیرۆکی سەرەکی: دکتۆر ئۆلریچ، سەرۆکی کۆمەڵەی پیشەیی پزیشکانی گەدە و ڕیخۆڵە لە ئەڵمانیا دەڵێ، قرقێنەی بەردەوام نیشانەی دڵە کزێیە و بەهۆی لاوازی ئەو ماسولکەیە ڕوودەدات، کە دەرچەی چوونە ژوورەوەی گەدە دادەخات.

 

چارەسەرەکان: ئەم پزیشکە چەند ڕێگەیەک بۆ چارەسەی دڵەکزێ دەخاتەڕوو:


-ڕێکخستنی ژەمە خۆراکییەکان، ئەویش بە دوور کەوتنەوە لە ژەمە چەورەکان، خواردنی بەهارات، خواردنی زۆر ترش وەک سرکە و خواردنەوە گازییەکان.
-دوورکەوتنەوە لە زۆرخۆری بەتایبەتی پێش خەوتن، چونکە کاتێک لە جێگەدا پاڵدەکەویت و گەدەت پڕە، هێزی کێشکردن ترشی گەدە پاڵ دەنێت بەرەو سەرەوە بۆ سورێنچک.
-دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی بڕێکی زۆر کافایین، بەتایبەتی دوای وەزهێنان لە جگەرەکێشان بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی.  
-ئەگەر دڵەکزێ دووبارە بوویەوە، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت، چونکە لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ نەخۆشی گەڕانەوەی ترشەڵۆک بۆ گەدە و سورێنچک.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: