پارێزگاری هەولێر هۆكاری كەمبوونەوەی مەترسییەكانی لافاو ئاشكرادەكات

شەیری بکە لە:
پارێزگاری هەولێر هۆكاری كەمبوونەوەی مەترسییەكانی لافاو ئاشكرادەكات

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر

ئاڤا نیوز


ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر هۆكارەكانی كەمبوونەوەی مەترسیی لافاو ئاشكرادەكات، دەشڵێت " بە  توانراوە ژمارەیەكی زۆر پۆند و بەنداو دروست بكرێت".

 

بۆچی گرنگە: لەگەڵ ئەوەی لە ڕۆژی پێنجشەمەی ڕابردووەوە، شەپۆڵێكی بەهێزی باران بارین سنووری پارێزگای هەولێری گرتووەتەوە، بەڵام مەترسییەكانی دروستبوونی لافاو كەمبووەتەوە.


لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: لە ماوەی دووساڵی ڕابردوودا بە پاڵپشتی و پشتیوانی  مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لە چوارچێوەی هەوڵەكانی پارێزگای هەولێر و تەرخانكردنی بودجەی پێویست، توانرا بەشێكی زۆر لە پرۆژەكانی كەمكردنەوەی مەترسیەكانی لافاو لە سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێبكرێت.


"دروستكردنی ژمارەیەكی زۆر پۆند و بەنداوەكانی (گۆمەسپان، بەستۆڕە، چەمرگە، ئاقووبان)، هەروەها پاككردنەوەی زیاتر لە (300 كیلۆمەتر) ڕێڕەوەكانی ئاوی سروشتی باران و ئاوی قورس و فراوانكردنی كەندەكان و دروستكردنی بۆكس كەڵڤەرد و پردەكان و ئاوەڕۆی سندوقی، ئەوجگە لە پڕۆسەی بەردەوامی خاوێنكردنەوەی چاڵەكانی ئاو وەرگرتن، مەنهۆلەكان، ئاوەڕۆكان".

 

باكگراوند: ساڵانی ڕابردوو لەگەڵ باران بارینی زۆر لە سنووری پارێزگای هەولێر، جگە لەزیانی ماددی، هەندێك جار زیانی گیانیشی لێدەكەوتەوە.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: