هێلیکۆپتەرێکی ئیسرائیل لە ڕەفەح دەکەوێتە خوارەوە

شەیری بکە لە:
هێلیکۆپتەرێکی ئیسرائیل لە ڕەفەح دەکەوێتە خوارەوە

هێلیکۆپتەرێکی تێکشکاوی ئیسرائیلی لە شاری ڕەفەح، وێنە: timesofisrael

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی ئیسرائیلی لە شاری ڕەفەح، دوو سەربازی ئیسرائیلی گیانلەدەستدەدەن و حەوتی دیکەش ببریندار دەبن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: هێلیكۆپتەرێكی سەر بە یەكەی 669 بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە شاری ڕەفح كەوتووەتەخوارەوە، لە ئەنجامدا دوو سەرباز گیانیان لەدەستداوە، هاوکات حەوت سەربازی دیكەش بریندار بوون.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەوە سەربازانەی سوپای ئیسرائیل کە گیانیان لەدەستداوە، ئەمانەن: 


دانیال ئالۆش تەمەن 37 ساڵ، خەڵکی تەلئەڤیڤ، سەرباز لە یەکەی فریاگوزاریی تایبەت.

فەرماندە تۆم ئیش شاڵۆم، تەمەن 38 ساڵ، فەرماندە لە یەکەی فریاگوزاریی تایبەت.

 

ئەمەش بزانە: هێلیكۆپتەرەكە لە شاری ڕەفەح لە باشووری كەرتی غەززە هەوڵی ڕزگاركردنی سەربازێكی برینداری سوپای ئیسرائیلی داوە و كەوتووەتە خوارەوە.

 

زانیاریی زیاتر: كەناڵی 13ی ئیسرائیل لەوبارەیەوە دەڵێت: یەكەمجارە هێلیكۆپتەری "بلاک هۆک"ی هێزی ئاسمانی وڵاتەکە بكەوێتە خوارەوە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان