بەرزە فشاری خوێن هۆکارێکە بۆ کوێربوون

شەیری بکە لە:
بەرزە فشاری خوێن هۆکارێکە بۆ کوێربوون

نەخۆشێک لەکاتی پشکنینی چاوەکانیدا-وێنەroyalspanishcenter

ئاڤا نیوز

 

بەرزە فشاری خوێن یەکێک لەو هۆکارانەیە کاریگەریی و لێکەوتەی خراپی لەسەر تەندروستی چاو هەیە.

 

چیرۆکی سەرەکی: بەپێی کۆمەڵەی بەرزە فشاری خوێنی ئەڵمانی، بەرزبوونەوەی فشاری خوێن مەترسیی گەورە لەسەر چاو دروست دەکات، بەو پێیەی دەبێتە هۆی تێکچوونی ڕۆیشتنی خوێن لەناو مولوولەکانی خوێن و دروستبوونی فشار لەسەریان، پاشان دەبێتە هۆی دزەکردنی خوێن و لە ئەنجامدا خوێنمەین ڕوودەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی زیانێکی گەورە بۆ تۆڕی چاو، لە خراپترین ئەگەردا دەبێتە هۆی کوێربوون.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کەسانەی فشاری خوێنیان بەرزە هەر کاتێک هەستیان بە هەر کێشەیەکی بینین کرد، وەک تەڵخبینی و کەمبوونەوەی مەودای بینین، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی چاو بکەن، بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا چارەسەری پێویستیان بۆ بکرێت و دووربکەونەوە لە ئەگەری دەرئەنجامە مەترسیدارەکان.

 

زانیاریی زیاتر: جگە لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر و بەرزی کۆلیسترۆڵیش مەترسی لەسەر چاو دروست دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: