ئاڤا دیجیتاڵ
حاجی کاک ئەحمەدی شێخ، زانای ئایینی ئیسلامیی نێوداری کوردستان بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکی نێوان موسڵمان و مەسیحییەکان لە سلێمانی، کچێکی کریستییان بۆ کوڕێکی دەهێنێت و نەوەکەشی ناودەنێت عیسا.
سەید عیسا، کوڕەزای حاجی کاک ئەحمەدی شێخ بووە و مردووە، ئێستا گۆڕەکەی لە مزگەوتی گەورەی سلێمانییە. لە کاتی خۆیدا، بەیەکگەیشتنی دایک و باوکی سەید عیسا کۆتایی بە ناکۆکی چەندین ساڵەی نێوان مەسیحی و موسڵمانەکانی شاری سلێمانی هێناوە.
ئەگەرچی کاک ئەحمەدی شێخ، زانایەکی ئایینی ئیسلام بووە، لەهەمانکاتدا کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتیی ناوچەکەش بوو، هەر بۆیە لەپێناو ئاشتەوایی شاری سلێمانی داوای ژنی لە مەسیحییەکانی شار کردووە بۆ شێخ محەممەدی کوڕی.
شێخ محەممەد شێخ سالار حەفید، نەوەی کاک ئەحمەدی شێخ، چیرۆکی هاوسەرگیرییەکەوە دەڵێت: "مەسیحییەکان و جووەکان، لە شاری سلێمانی کێشەیان دەبێت لەوەی خەڵک قسەیان پێدەڵێت و توانجییان لێدەدەن کە ئیسلام نین، ئەم شتە بەردەوام دووبارە دەبێتەوە، ئەوکاتەش کاک ئەحمەدی شێخ لە سلێمانی کەس لە قسەی دەرنەچووە، رێزیان لێگرتووە و هەرچیشی وتبێت جێبەجێیان کردووە، کاک ئەحمەدی شێخ لەوکاتەدا خەڵکەکە لە موسڵمان، مەسیحی و جووەکان کۆ دەکاتەوە، داوا لە مەسیحییەکان دەکات و دەڵێت، پێشنیازێکم هەیە ئەگەر ئێوە پێی رازیبن، دەمەوێت کچێکی مەسیحی داوابکەم بۆ کوڕەکەم، ئەوانیش زۆر خۆشحاڵ دەبن و هەرلەوێدا رازیدەبن و پێی دەڵێن، کامەت بەدڵە ئێمە رازین و کچێکی دەدەنێ".
سەید عیسا و کچە کریستیانەکە منداڵێکیان دەبێت، منداڵەکە کوڕ دەبێت، شێخە بچکۆلە دەیەوێت ناوی بنێت ئەحمەد بەناوی باوکییەوە، بەڵام کاک ئەحمەدی شێخ پێی دەڵێت کوڕم، تۆ چەند مافت هەیە بەسەر ئەو منداڵەوە کە ناوی بنێیت دایکیشی ئەوەندە مافی هەیە، لەبەر ئەوە رای دایکیشی وەربگرە، دایکیشی ئیزن لە کاک ئەحمەدی شێخ وەردەگرێت و دەڵێت دەتوانم من ناوی بنێم، دەمەوێت ناوی بنێم عیسا، کاک ئەحمەدی شێخ دەڵێت زۆر خۆشحاڵ دەبم ئەوەش ناوێکی گەورەیە و ناوی پێغەمبەر عیسایە و ئەوە لە ئێستاوە ناومان نا عیسا.
شێخ محەممەد شێخ سالار حەفید دەشڵێت: "بەداخەوە سەید عیسا لە تەمەنی 10 ساڵاندا کۆچی دوایی دەکات و شێخ ئەحمەدی شێخیش وەسێت دەکات کە لە هیچ شوێنێک نەنێژرێت و لە مزگەوتی گەورە بینێژن".
لە ئینجیلدا واهاتووە، خۆشەویستی ببەخشن تەنانەت بە دوژمنەکانیشتان، قەشە ئەیمەن دەڵێت، ئەگەرچی ئێمە لە شار و هەرێمێکین کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی موسڵمانن، بەڵام هەست بە ئارامییەکی زۆر دەکەین، ئەو پێکهاتنەی لەنێوان مەسیحییەکانی شاری سلێمانی و موسڵمانەکاندا هەیە، بەرهەمی ئەو خزمایەتییەیە لە رابردوودا لەنێوان هەردوو ئایینەکە دروستبووە.
قەشە ئەیمەن عەزیز، قەشەی کەنیسەی ماریوسف لە سلێمانی لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینەکان لە سلێمانی دەڵێت: "ئاستی پێکەوەژیان لە سلێمانی زۆر بەرزە، چونکە خەڵکی سلێمانی رۆشنبیرن، یەکتر قەبووڵ دەکەن لەبەر ئەوە دەتوانم بڵێم، بەشێوەیەکی گشتی ئاستی یەکتر قەبووڵکردن و خۆشەویستی لەنێوان ئایینەکان و نەتەوەکان زۆر باشە، لەکۆتاییدا هەموومان خوا دەپەرستین، وڵات وڵاتی هەموو لایەکمانە و ئەو خۆشەویستییە خۆی چارەسەری هەموو کێشەکان دەکات".
چەمکی ئاشتی بنەمایەکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە لە ئیسلامدا، پێشڕەوانی ئایینی لە مێژووی ئەم شارەدا نیشاندەری ئەو ئاشتییەن کە ئیسلام داوای دەکات.
شێخ محەممەد شێخ سالار حەفید، نەوەی کاک ئەحمەدی شێخ لەبارەیەوە دەڵێت: "بەپێی دینی ئیسلام ئەوەی قسە بە یادی پێغەمبەرێک بڵێت کە هەمووی پێغەمبەری خوا بووە گوناهی دەگات، لەبەر ئەوەی هەمووی نوێنەری خوابوون، خوای پەروەردگار پێغەمبەرەکانی ناردووە بۆ ئەوەی کە تەبشیری خەڵک بکات کە خوایەک هەیە و یەکتاپەرستییەک هەیە و چاکسازی لەنێو خەڵکدا بکات، ئەوەی کە بەمەوە پابەند نییە یان تێکدەرە یانیش زانیاری نییە و لەو پەیامە تێنەگەیشتووە".
پێکەوەژیانی ئایینەکان لە کوردستاندا، کولتوورێکی دەیان ساڵەی نێو ژیانی کۆمەڵایەتی، سیاسی و گشت کایەکانیەکانە، حاجی کاک ئەحمەدی شێخ نموونەی زانایەکە کە لاپەڕەکانی ژیاننامەی پڕە لەو بەسەرهاتانەی باس لە ئاشتیخوازی دەکات، وەک تایبەتمەندی شاری سلێمانی بەبێ گوێدان بە جیاوازی ئایینی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 17 خولەک لەمەوپێش
"هەرێما کوردستانێ وەکە فاکتەرێ سەقامگیریێ"
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقەكەرەكانی دوێنێ شەوی هەولێر دەستگیر كران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ کارگهی دروستكردنی جامانە لە هەولێر
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
- ببینە و ببیستە
- 17 تشرینی دووەم
خانەی فارووق باسی دەستووری ئەمریکا دەکات