بەریتانیا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەسەر وەزیرێکی پێشووی عێراق دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
بەریتانیا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەسەر وەزیرێکی پێشووی عێراق دەکاتەوە

مێژووی گەندەڵییەکە بۆ ساڵانی 2011 تاوەکو 2019 دەگەڕێتەوە، observeriraq

ئاڤا نیوز

بەریتانیا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەسەر وەزیرێکی پێشووی عێراق دەکاتەوە، بەتۆمەتی سپیکردنەوەی پارە لەڕێگەی کڕینی خانووبەرە بە قەبارەی 120 ملیۆن دۆلار.


چیرۆکی سەرەکی:
بەگوێرەی چەند بەڵگەنامەیەک، دادگای باڵای شاهانەی بەریتانیا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەسەر دۆسیەیەکی سپیکردنەوەی پارە لە لەندەن کردووەتەوە. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەو تاوانەدا وەزیرێکی پێشووی عێراق تێوەگلاوە، هۆتێلێک و 13 ڤێلای بە بەهای 120 ملیۆن دۆلار لەڕێگەی پارێزەرەکەیەوە کڕیوە، بەڵام ئاماژە بە ناوەکەی نەکراوە. 
کەیسەکە لەلایەن دەستەی ڕێکخستنی پارێزەران ئار ئێس ئەی، دژی پارێزەر جۆرج فەهیم سەعیدی بەرزکراوەتەوە، تۆمەتبارە بە ڕەوشتی پیشەیی لە سپیکردنەوەی پارەکان.

زانیاریی زیاتر: لە دۆسیەکەدا تیشک خراوەتە سەر مامەڵەکردنی ئەو پارێزەرە لەگەڵ خێزانی وەزیرێکی عێراقی، کە تێوەگلاون بە پارە سپیکردنەوە لە لەندەن. بەشێوەیەک پارێزەر جۆرج چەندین مامەڵەی زەبەلاحی بە نوێنەرایەتی ئەو خێزانە عێراقییە کردوون، مێژووی مامەڵەکان بۆ ساڵانی 2011 تاوەکو 2019 دەگەڕێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: