دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان و کامالا هاریس بەربژێری دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا. وێنە؛ ئەی بی سی
ئاڤا نیوز
دوای ماوەیەکی زۆر لە بانگەشەی هەڵبژاردن و چەندین کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی، لە کۆتاییدا هەردوو بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە دیبەیتێکدا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمشەو کاتژمێر 9 بە کاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و 4ـی بەرەبەیان بە کاتی کوردستان، دۆنالد ترەمپ و کامالا هاریس لە سەنتەری دەستووری نیشتیمانی لە فیلادێلفیا لە کەناڵی ئەی بی سی نیوز ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
زانیاریی زیاتر: بۆ ئەنجامدانی ئەم دیبەیتە، هەردوولا لەسەر هەندێک یاسای تایبەت ڕێککەوتوون کە بریتین لەمانەی خوارەوە:
• کاتی گفتوگۆکە 90 خولەکە بە دوو پشووی کورت
• تەنیا دوو بەڕێوەبەری دانیشتنەکە پرسیار دەکەن
• لە 2024-09-03، بەشێوەیی ئۆنلاین شێر و خەت کراوە کە کێ کۆتا وتار پێشکەش بکات و سەکۆی هەر کەسێک لە چ شوێنێک بێت؛ ترەمپ گوتاری کۆتایی دەڵێت و هاریس سەکۆی لای چەپ (لای ڕاستی شاشە)ی هەڵبژاردووە
• کاندیدەکان لەلایەن بەڕێوەبەرانی دانیشتنەکەوە دەناسێنرێن
• هیچ لێدوانێکی سەرەتایی نییە؛ لێدوانی کۆتایی دوو خولەک دەبێت بۆ هەر کاندیدێک
• کاندیدەکان لە ماوەی دیبەیتەکە لە شوێنی خۆیان دەوەستن
• هیچ تێبینییەک کە پێشتر نووسراو بێت لەسەر سەکۆ ڕێگەپێدراو نییە
• هیچ بابەت و پرسیارێک پێشوەختە نادرێتە بەربژێرەکان
• قەڵەمێک و تێنووس و بوتڵێک ئاو دەدرێتە بەربژێرەکان
• بەربژێرەکان ماوەی دوو خولەک کاتیان دەبێت بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان، دوو خولەکیش بۆ دەربرێنی ناڕەزایەتی لە قسەکانی کەسی بەرامبەر و یەک خولەکی زیادەیان دەبێت بۆ بەدواداچوون، ڕوونکردنەوە، یان وەڵامدانەوە
• مایکرۆفۆنی هەر بەربژێرێک تەنیا لە کاتی قسەکردن لە نۆرەی خۆی کار دەکات و لە کاتی قسەکردنی کەسی بەرامبەر بێدەنگ دەبێت
• کاندیدەکان ڕێگەیان پێنادرێت پرسیار لە یەکتر بکەن
• ڕاوێژکارەکان لە کاتی پشوو ناتوانن یارمەتی بەربژێرەکان بدەن
• لە ژوورەکەدا هیچ بینەرێک نابێت
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
پارێزگاری سلێمانی ڕێنمایی نوێ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاودەکاتەوە
- ژینگە
- 48 خولەک لەمەوپێش
كێشەی ئاوی قوشتەپە چارەسەر دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە پلەی یەکەم دێت لە هاوردەکردنی بەرهەمی تورکی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین ژمارەی سەربازەکانی ڕووسیا بۆ 1.5 ملیۆن بەرز دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە میانمار بەهۆی لافاو 226 کەس گیان لەدەست دەدەن
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی: بەڵێنەکانی ترەمپ تەنیا پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنن
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بلینکن بۆ ئاگربەستی غەززە سەردانی میسر دەکات
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
- جیهان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا درێژە بە کۆنترۆڵی تووندی سنوورەکانی دەدات
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر بەرپرسانی ئێران دەسەپێنێت