ئیلۆن مەسک: بە دۆڕانی ترەمپ دوایین هەڵبژاردنی ڕاستەقینە لە ئەمریکا دەکرێت
- جیهان
- 10 ئەیلوول
دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و ئیلۆن مەسک، ملیارێری جیهان. وێنە. سی ئێن بی سی
ئاڤا نیوز
ئیلۆن مەسک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس[ خۆی خاوەندارێتی دەکات] پشتگیری خۆی بۆ کۆمارییەکان دووپاتکردەوە و دەڵێت، بە دۆڕانی ترەمپ کۆتا هەڵبژاردنی ڕاستەقینە لە ئەمریکا ئەنجامدەدرێت.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ڕەخنە و پشتگیرییەکانی کەسانی دیار و سەرمایەدار بۆ دوو بەربژێرە سەرەکییەکە زیاد دەکات، ئیلۆن مەسک بازرگان و سەرمایەداری ئەمریکی لەسەر کێشەی کۆچبەرانی نایاسایی لە ئەمریکا ڕەخنە لە پارتی دیموکراتەکان دەگرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئیلۆن مەسک پێیوایە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی لە مانگی تشرینی دووەم دوایین هەڵبژاردنی ڕاستەقینەی وڵاتەکە دەبێت، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ بەربژێری کۆمارییەکان بە ڕکابەرەکەی کامالا هاریس بدۆڕێنێت، چونکە ئامانجی دیموکراتەکان ئەوەیە کۆچبەری نایاسایی بە یاسایی بکەن، ئەمەش ئەمریکا دەگۆڕێت.
زانیاریی زیاتر: ئیلۆن مەسک ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، زیاتر لە 15 ملیۆن کۆچبەری نایاسایی لە ئەمریکا هەن کە دیموکراتەکان لە هەوڵدان دەرچەی یاساییان بۆ بدۆزنەوە، هەروەها دەیان ملیۆن کۆچبەری دیکە بهێننە وڵاتەکەیان.
ئەمەش بزانە: مەسک چەندین جار ڕەخنەی لە سیاسەتی کۆچبەرانی ئیدارەی ئێستای ئەمریکا گرتووە، کە بە بۆچوونی ئەو، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا هیچ شتێک ناکەن بۆ ڕێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی کۆچبەرانی نایاسایی لەو وڵاتەدا و، جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر واشنتن سیاسەتی کۆچبەرانی نەگۆڕێت ئەمریکا دەڕوخێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پارێزگاری سلێمانی ڕێنمایی نوێ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاودەکاتەوە
- ژینگە
- 44 خولەک لەمەوپێش
كێشەی ئاوی قوشتەپە چارەسەر دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە پلەی یەکەم دێت لە هاوردەکردنی بەرهەمی تورکی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین ژمارەی سەربازەکانی ڕووسیا بۆ 1.5 ملیۆن بەرز دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە میانمار بەهۆی لافاو 226 کەس گیان لەدەست دەدەن
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی: بەڵێنەکانی ترەمپ تەنیا پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنن
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بلینکن بۆ ئاگربەستی غەززە سەردانی میسر دەکات
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا درێژە بە کۆنترۆڵی تووندی سنوورەکانی دەدات
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر بەرپرسانی ئێران دەسەپێنێت