شازادەی وێڵز باسی نەخۆشییە کوشندەکەی دەکات

شەیری بکە لە:
شازادەی وێڵز باسی نەخۆشییە کوشندەکەی دەکات

شازادە کاترین، هاوسەری شازادە ویلیام، وێنە: BBC

ئاڤا نیوز

 

کاترین شازادەی وێڵز؛ لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا باس لە قۆناغی نوێی چاکبوونەوەی لە شێرپەنجە دەکات و دەڵێت، دڵخۆش و ئاسوودەیە قۆناغی چارەسەرە کیمیاییەکانی تەواو کردووە.


 
بڵاوکراوەی فەرمی: شازادە کاترین، هاوسەری شازادە ویلیام، دوای شەش مانگ لە تووشبوونی بە شێرپەنجە، لە تازەترین گرتە ڤیدیۆیی کە لەلایەن کۆشکی کێنسنگتۆن بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەدات کە دڵخۆش و ئاسوودەیە چارەسەرە کیمیاییەکانی بە کۆتا دێت، هەروەها باس لەوە دەکات دەیەوێت لە نزیکترین کاتدا بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.

 

ئەمەش بزانە: ئەمە نوێترین گۆڕانکارییە لەسەر تەندروستی کاترین،  کە بە ئەرێنیەوە باس لە گۆڕانکارییە تەندروستیی و قۆناغەکانی وەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجە دەکات، بەڵام هێشتا ڕێگایەکی دوور و درێژی بۆ ڕزگاربوون لە شێرپەنجە ماوە. 

 

باکگراوند: شازادە کێت مێدلتۆن یان کاترین مێدلتۆن، تەمەن 42 ساڵ، ئەندامی خێزانی شاهانەی بەریتانیایە، لە مانگی سێی ساڵی 2024  ئاشکرای کردبوو کە چارەسەری شێرپەنجەی بۆ دەکرێت، بۆیە ئەمساڵ بە تەواوی لە چاوی خەڵک دوورکەوتووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان