بۆیەی قژ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات

شەیری بکە لە:
بۆیەی قژ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات

خانمێک لەکاتی بۆیەکردنی قژیدا-وێنەRT

ئاڤا نیوز

 

ئەلێکساندرا ڤێلێڤا، پزیشکی پێست ئاماژە بەوە دەکات، هەرچەندە بۆیەکردنی قژ یارمەتیدرە بۆ گۆڕینی ڕەنگی قژ، بەڵام ئەم پرۆسەیە زیان بە تەندروستی و قژ دەگەیەنێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: بەشێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، پێکهاتەکانی بۆیەی قژ دەتوانن ببنە هۆی ناهاوسەنگی لە سیستمی هۆرمۆنەکانی لەش و بەم شێوەیەش کاری هۆڕمۆنی سێکسیی مێینەی ئیسترۆجین تێکدەدات و  ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگشتی دوو جۆر بۆیەی قژ ئێستا بەرهەم دەهێنرێن ئەوانیش ئۆکسێنەر و نائۆکسێنەرن. کاریگەری جۆری دووەم سووکترە، بۆیە لە بەرهەمهێنانی شامپۆی ڕەنگاوڕەنگدا بەکاردێت، کە بۆیەکە ناچێتە ناو پێکهاتەی قژەوە، بەڵکو تەنها بە ڕووپۆشێکی ڕەنگاوڕەنگ دایدەپۆشێت.

 

زانیاریی زیاتر: جۆری یەکەم جێگیرترە و بەرگەی زیاتر لە 25 جار قژ شۆردن دەگرێت، پێکهاتە کیمیاییەکەی بەهێزترە بەو پێیەی پایرۆکسایدی هایدرۆجین ڕەنگی سروشتی قژ لادەبات و دەیگۆڕێت بە ڕەنگی بۆیەکە.

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دکتۆر ئەلێکساندرا ڤێلێڤا ئاماژە بەوەش دەکات، بۆیەی ئۆکسێنەر ڕێژەیەکی زۆر ئامۆنیای تێدایە، کە ڕەنگە ببێتە هۆی هەستیاری و هەوکردنی پێست. ئەم هەستیارییە لەشێوەی خوران و قڵیشان و سووربوونەوەی پێستدا دەردەکەوێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: