بزووتنەوەی گۆڕان سەرۆک و جێگر و سکرتێرى جڤاتى گشتيى هەڵبژارد

شەیری بکە لە:
بزووتنەوەی گۆڕان سەرۆک و جێگر و سکرتێرى جڤاتى گشتيى هەڵبژارد

هەڵبژاردنى خولى سێیەمى دەستەى سەرۆکایەتيى جڤاتى گشتى بزووتنەوەی گۆڕان، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز 

 

هەڵبژاردنى خولى سێیەمى دەستەى سەرۆکایەتيى جڤاتى گشتى بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو، تێیدا سەرۆک و جێگر و سکرتێرى جڤاتى گشتى هەڵبژێردران.

 

وێنە گەورەکە: بزووتنەوەی گۆڕان دەیەوێت پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە 20-10ی ئەمساڵ بکرێت، ڕێکخەری گشتی و خانەکان هەڵبژێرت، دواتر دەست بە چاکسازی نێوخۆیی بکات بە ئامانجی هەڵسانەوە و دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ. 


زانياریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەكە جەلال مستەفا محەممەد (لیوا جەلال) بە سەرۆكی جڤاتی گشتیی و هەریەك لە جەعفەرعوسمان خەیات بە جێگر و عەتا مەحموود محەممەد (عەتا هەوڵویی) بە سكرتێری جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردران.


ئەوەش بزانە: بڕیار بوو ڕۆژی 5-9-2024 هەڵبژاردنی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بکرێت و ڕێکخەری گشتیی هەڵبژێردرێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لە نێوان دوو باڵی بزووتنەوەكە، هەڵبژاردنەكە دواخرا.

شەیری بکە لە: