دیمەنێک لە کۆبوونەوەی هابەشی هەردوو ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی: سەرچاوە: KRG
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان كۆتاییان هات. بەرپرسێکی باڵای هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، هەواڵی خۆش بەڕێوەیە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە 08 و 09-09-2024 بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی، ژمارەیەک کۆبوونەوە لەنێوان هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: هێمن میرانی، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان کە دوو ڕۆژە بەسەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەت مووچە و بودجە کۆبوونەوە دەکەن، لە پەیامێکی تایبەتدا ڕایگەیاند: ڕاگەیێنراوێکی هاوبەش لە کۆبوونەوەی تیمی هاوبەشی نێوان هەردوو حکومەت دەردەچێت و هەواڵی خۆشی تێدایە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكە ئەندامانی شاندە باڵاكەی عێراق لەلایەن سەرۆكوەزیران بارزانییەوە ماڵئاواییان لێكرا و گەڕانەوە بەغدا.
لەلایەكی دیكەوە: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە ئەنجامی كۆبوونەوەكان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ھەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی ھەرێمی كوردستان و عێراق لە بارەی پرسی مووچە ڕێککەوتن کە حکومەتی فیدڕاڵ مانگانە مووچەی فەرمانبەران ڕەوانە بکات و لە بەرانبەردا حکومەتی ھەرێمی كوردستان تاوەکو سەری ساڵ کێشە تەکنیکییەکان چارە بکات.
.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو قەدەغەی هاتووچۆ لە نێوان پارێزگاکان هەڵدەگیرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: لە ساتێکدا کۆدەبینەوە کە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەستیارە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردنی کاسبکاران لە قەدەخەی هاتووچۆدا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەگوێرەی سەرژمێری ژمارەی دانیشتووانی کەرکووک ملیۆنێک و 900 هەزار کەسە