ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە

شەیری بکە لە:

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

دووەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی بەڕێوەچوو، چەند پرسێک کە بۆچوونی جیاوازیان لەسەر بوو یەکلایی کراونەتەوە، گرنگترین پرسیش مووچەیە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵای شاری هەولێر لە دووەم کۆبوونەوەیان کرد و لەباری ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی دوێنی بڕیاریان دا.

لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە سەرەتای کۆبوونەوەکە گوتی: "هیوادارم مژدەی خۆشمان بۆ خەڵکی کوردستان پێبێت". بڕیارە هەر ئەمڕۆش ڕاگەیێنراوێکی هاوبەش بڵاوبکەنەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ یەکشەممە هەردوو ئەنجوومەکە بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان کۆبوونەوەیەکی سێ کاتژمێرییان کرد، دواتر لەنێوان وەزارەتە هاوتاکان چەند لیژنەیەک پێکهێنران بەتایبەت لە بوارەکانی: دارایی و ئابووری، بازرگانی، کشتوکاڵ، گومرگ و دەروازە سنوورییەکان.

زانیاریی زیاتر: لە دوێنێوە لیژنە هاوبەشەکان زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان کردووە، چەند پرسێک یەکلایی کراونەتەوە و چەند پرسێکیش لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڕیاریان لەسەر دەدرێت. دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا دەرەنجامی کۆبوونەوەکان دەخرێنەڕوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: