پارکی سامی عەبدولڕەحمان - ئاڤا
ئاڤا نیوز
پارکی سامی عەبدولڕەحمان لەمەودوا دەبێتە پەناگەی ئاژەڵە کێوییەکان و هەر ئاژەڵێک زیان بە مرۆڤ نەگەیێنێت وەریدەگرن و دەیپارێزن.
بۆچی گرنگە: سەرەڕای ئەوەی سیمایەکی جوان بە پارکەکە دەبەخشێت هاوکات ئاشنایەتی زياتر لەنێوان مرۆڤ و ئاژەڵەکان دروست دەکات.
لێدوانی فەرمی: جەمیل حسێن، بەڕێوەبەری پارکی سامی عەبدولڕەحمان، بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێستا کەروێشک، سمۆرە، ژیژک، ڕێوی، چەند جۆرێک باڵندە لەنێو پارکەکەدا هەیە، پێشتر لەلایەن هاونیشتمانیانەوە هێنراون و لێرە ئازاد کراون و زیادیان کردووە.
زانیاریی زیاتر: ئەو ئاژەڵ و باڵندانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پارکەکە و ژینگەپارێزانەوە خواردنیان بۆ دابین دەکرێت و ماڵیان بۆ دروستکراوە و دەپارێزرێن.
زانیاریی تایبەت: ئاژەڵ دۆستان و هاونیشتمانیان ئەگەر ئاسک یان هەر ئاژەڵێکی دیکە ببەنە نێو پارکەکە، بەڕێوەبەرایەتیی پارکەکە ڕێگری ناکات و ئامادەشن پارێزگاری لێی بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
پارێزگاری سلێمانی ڕێنمایی نوێ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاودەکاتەوە
- ژینگە
- 40 خولەک لەمەوپێش
كێشەی ئاوی قوشتەپە چارەسەر دەکرێت
- بزنس
- 57 خولەک لەمەوپێش
عێراق لە پلەی یەکەم دێت لە هاوردەکردنی بەرهەمی تورکی
- ژینگە
- 40 خولەک لەمەوپێش
كێشەی ئاوی قوشتەپە چارەسەر دەکرێت