بڕیاری هاوردەکردنی بەنزینی بازرگانی دەچێتە بواری جێبەجێکردن

شەیری بکە لە:
بڕیاری هاوردەکردنی بەنزینی بازرگانی دەچێتە بواری جێبەجێکردن

وێستگەیەکی دابەشکردنی بەنزین، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


بڕیاری هاوردەکردنی بەنزینی بازرگانی دەچێتە بواری جێبەجێکردن و چاوەڕوان دەکرێت نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت.

وێنە گەورەکە: لە دوو هەفتەی ڕابردوودا نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە بەنزیخانەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 100 دینار بۆ هەر لیترێک بەرزبووەتەوە، بۆ دابەزاندنی نرخەکەی حکومەت کۆمەڵێک ڕێکاری گرتووەتەبەر و یەکێک لەوان هاوردەکردنی بەنزینە لە شارەکانی عێراق .

لێدوانی فەرمی: جەنگی مەجید، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزیخانە تایبەتەکانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: "بەهۆی ئەوەی بڕیارەکە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو دەرچوو و ئەو دوو ڕۆژە دەوام نەبوو، بڕیارەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 8-9-2024 هێنانی بەنزین لە بازگەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەستپێبکات و بەشێوەیەکی بەرچاو نرخی بەنزین دابەزێت".

باکگراوند: ڕۆژی پێنجشەممە 5-9-2024، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، مۆڵەتی هاوردەکردنی بەنزینی بازرگانی دەرکرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: