پۆندێکی دیکە لە هەولێر دروست دەکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز 

 

پۆندێک بە توانای 800 هەزار بۆ یەک ملیۆن مەتر سێجا ئاو بە قووڵایی 17 مەتر لە هەولێر دروست دەکرێت.

 

 

وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدان و گرنگیدان بە خوێندنی باڵا، هەروەها دروستکردنی ناوەندە زانستییەکان، ساڵی 2022 لەلایەن سەرۆکوەزیران بارزانییەوە بەردی بناغەی زانکۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی دانراوە و ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی زانکۆکە کرایەوە، هەروەها لەو ڕێوەڕسمەدا مژدانەی دروستکردنی پۆندێکیش لە نزیک زانکۆکە بە هاووڵاتییان و خوێندکارانی ئەو زانکۆیە درا، کە توانای گلدانەوەی 800 هەزار بۆ یەک ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

 

زانیاریی زیاتر: درێژی پۆندەکە 180 مەترە و پانییەکەشی لە بنکەکەیدا 80 مەتر دەبێت، هەروەها 6 مەتر لە ڕووی زەوییەوە بەرزە. 

 

ئەمەش بزانە: ماوەی دروستکردنی پۆندەکە 120 ڕۆژی دەخایەنێت و جوانییەکی جیاواز و بێوێنە دەدات بە سروشتی زانکۆ و ناوچەکە.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: