داهێنانێکی نوێ ئەندامەکانی ناوەوەی لەش نیشان دەدات

شەیری بکە لە:
داهێنانێکی نوێ ئەندامەکانی ناوەوەی لەش نیشان دەدات

دەستێک ئەندامەکانی ناوەوەی بە ڕوونی دیارە-وێنە شەرقولئەوسەت

ئاڤا نیوز

 

لە دەستکەوتێکی زانستی داهێنەرانەدا، تیمێکی توێژەران سەرکەوتووبوون لە پەرەپێدانی تەکنەلۆژییایەک، کە پێستی مشکی زیندوو بەڕوونی نیشاندەدات.

 

وێنە گەورەکە: تیمەکە بە سەرۆکایەتی زانای بواری ماددە 'زیهاو ئۆو' لە زانکۆی ستانفۆرد، ئەنجامە سەرسوڕهێنەرەکانیان دەرخست، بەو پێیەی توانیان بە ڕوونی ماسولکە و خوێنبەرەکان ببینن، تەنانەت چاودێری جوڵەی کۆئەندامی هەرس بکەن لەکاتی کارکردنیدا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم تەکنەلۆژیایە پشت بە بۆیەی بایۆلۆجی پارێزراو دەبەستێت پێی دەگوترێت 'تارترازین'، یارمەتی دەستکاریکردنی توانای شانەکان دەدات بۆ بڵاوکردنەوەی ڕووناکی و ڕێگە بە بینینی ڕوونی وردەکارییەکانی ناوەوەی لەش دەدات.

 

لەلایەکی دیکەوە: گوسونگ هۆنگ، یەکێک لە هاوکارانی تیمەکە دەڵێت: ئەم تەکنەلۆژیایە دەتوانێت شۆڕشێک لە بواری پزیشکیدا بکات، چونکە بەشدار دەبێت لە ئاسانکردنی وەرگرتنی خوێن و لابردنی تاتۆ بە بەکارهێنانی لەیزەر و یارمەتیدانی زوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجە.

 

ئەمەش بزانە: لە سرووشتدا هەندێک لە گیانلەبەرەکان وەک بۆقە شووشەییەکان و ماسی زێبرا بە شێوەیەکی سرووشتی پێستیان ڕوونە و ئەندامەکانی ناوەوەیان دەبینرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: