ڕێگای بەندوای گۆمەسپان تا دوو هەفتەی دیکە ناکرێتەوە

شەیری بکە لە:
ڕێگای بەندوای گۆمەسپان تا دوو هەفتەی دیکە ناکرێتەوە

ئاڤا نیوز

بەهۆی بارانبارینی زۆر و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە بەنداوی گۆمەسپان، ئێستا ڕێگای سەرەکیی هەولێر - سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین داخراوە. بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتووشدا ڕێگاکە چاکبکرێتەوە.

لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا گەردی، سەرپەرشتیاری جێبەجێكردنی کاری بەنداوی گۆمەسپان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتە ڕێگا کاتییەکەی گۆمەسپان دەکەینەوە و هاونیشتیمانیان دەتوانن بە ئاسایی هاتووچۆ بکەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەر بتەوێت لە هەولێر بچیتە ڕانیە یان بەپێچەوانەوە، پێویستە ڕێگای کۆیە یاخود ڕێگای چیای سەفین بەکاربهێنیت.


باکگراوند: بەنداوی گۆمەسپان گەورەترین بەنداوە لە سنووری پارێزگای هەولێر و سێیەم گەورەترین بەنداوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، بەرزییەكەی 70 مەتر و درێژییەكەی 512 مەترە، توانای گلدانەوە و ئەمباركردنی 115 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و ڕووبەرەكەی شەش ملیۆن و 125 هەزار مەتر سێجایە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: