توێژینەوەیەک: خراپی بینایی چاو هۆکارە بۆ نەخۆشیی بیرچوونەوە

شەیری بکە لە:
توێژینەوەیەک: خراپی بینایی چاو هۆکارە بۆ نەخۆشیی بیرچوونەوە

ئافرەتێک تووشی نەخۆشی بیرچوونەوە بووە-وێنە رۆیتەرز

ئاڤا میدیا


توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات 19%ـی نەخۆشیی بیرچوونەوە لە کەسانی بەساڵاچوودا دەگەڕێتەوە بۆ خراپی بینایی چاو، بەڵام پسپۆرێک تێبینی دەخاتە سەر توێژینەوەکە و دەڵێت ناتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری پزیشکیی Jama Ophthalmology بڵاوکراوەتەوە،  دەریدەخات 19%ـی نەخۆشیی بیرچوونەوە لە کەسانی بەساڵاچوودا دەگەڕێتەوە بۆ خراپی بینایی چاو، لە هەر 5  تووشبووێک بە نەخۆشییەکە لە کەسانی بەساڵاچوودا دەتوانرێت یەکێکیان ڕێگری لێبکرێت، ئەگەر کێشەی بینین چارەسەر بکرێت.

 

زانیاریی زیاتر: توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات نزیکەی لە 5%ـی هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە دەگەڕێتەوە بۆ دووربینی، نزیکەی لە 10%ـی بۆ نزیک بینینی و، نزیکەی لە 15% بۆ کێشەکانی هەستیاریی کۆنتراست واتە توانای جیاکردنەوەی سێبەر و ڕەنگ.

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پرۆفیسۆر ئەنتۆنی خواجە، مامۆستا لە زانکۆی لەندەن دەڵێت: " لە داهاتوودا ڕەنگە سەردانی پزیشکی چاو ئامرازێکی کاریگەر بێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی بیرچوونەوە، دڵ و خوێنبەرەکان".

 

لەلایەکی دیکەوە: د.تۆماس لیتل جۆنز، مامۆستا لە زانکۆی ئۆکسفۆرد بۆچوونێکی جیاوازی هەیە و دەڵێت: توێژینەوەکە ناتوانێت بیسەلمێنێت کێشەی بینین دەبێتە هۆی نەخۆشیی بیرچوونەوە، چونکە لەسەر بنەمای بەشداربوونی ژمارەیەکی کەمی خەڵکی ئەمریکا کراوە.

ئەمەش بزانە: بەپێی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، نزیکەی 55 ملیۆن کەس لە جیهاندا بەدەست نەخۆشیی بیرچوونەوە دەناڵێنن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: