پاک: هەرگیز نەدەبوو ئیدارەی سلێمانی دەست بۆ ڕاگوێزانی زۆرەملێی پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵات ببات
- کوردستان
- 6 ئەیلوول

ژمارەیەک پێشمەرگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئاڤا نیوز
پارتی ئازادیی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا سەرکۆنەی "ڕاگوێزانی زۆرەملێی" پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند، هەرگیز نەدەبوو ئیدارەی سلێمانی دەست بۆ ڕاگوێزانی زۆرەملێی پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵات ببات.
لێدوانی فەرمی: "پارتی ئازادیی کوردستان سەرکۆنەی ڕاگوێزانی زۆرەملێ دەکات لەلایەن کاربەدەستانی سلێمانییەوە و دەڵێت: هەرسێ لایەنی کۆمەڵەیان ناچارکرد مل بە بڕیاری چۆڵکردنی کەمپە لە مێژیینەکان بدەن".
زانیاریی زیاتر: پاک دەشڵێت: "چۆڵکردنی ئەو کەمپانە و تەرحیلی دانیشتووانی بەشێکە لە پیلانگێڕییەکانی تاران دژی بزاڤی ڕزگاریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان".
لەلایەکی دیکەوە: لە ڕاگەیێنراوەکەی پارتی ئازادیی کوردستاندا هاتووە: هەرگیز نەدەبوو ئاستی چوونە بەر باری پیلانەکان بگاتە ئەو ڕادەیەی ئیدارەی سلێمانی دەست بۆ ڕاگوێزانی زۆرەملێی ماڵ و حاڵی پێشمەرگە و خاو و خێزانیەکانیان ببات و برینێکی وەها لەسەر دڵی ڕۆڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکات.
باکگراوند: ماوەی ساڵێكە بەرپرسانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ئاگادارکراونەتەوە كە بارەگاكانیان چۆڵ بكەن، بەڵام گوشاری هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی لەم هەفتەیە زۆر زیادی كردووە و بە بەرپرسانی حیزبەكە گوتراوەكە "چیدیكە نابێت چۆڵكردنەكە دوابخرێت".
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک هێرش دەکرێتە سەر ڕێوڕەسمێکی پێکهاتەکان و بریندار هەیە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و هاوتا بولگارییەکەی كۆ بوونەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاماری سەردانی چارەخوازان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی ڕاگەیێنرا