ڕاوێژکارێکی مستەفا کازمی بە حەوت ساڵ زیندانی سزا دەدرێت

شەیری بکە لە:
ڕاوێژکارێکی مستەفا کازمی بە حەوت ساڵ زیندانی سزا دەدرێت

موهەنەد نەعیم, وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

دادگا سزای بۆ ڕاوێژکارێکی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەکرد، لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێکی عێراق کە تۆمەتباری کردووە بە سووکایەتیکردن بە هاووڵاتیان و مەرجەعیەت و خێڵەکان.

 

وێنەو گەورەکە: دوای زیاتر لە دوو ساڵ، دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغدا سکاڵایەکی لەبارەی ڕاوێژکارێکی مستەفا کازمی یەکلاکردەوە و بڕیاری دا حەوت ساڵ زیندانی بکرێت. 

 

نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کە 29 -8- 2024 دەرکراوە و ئەمڕۆ 5-9-2024 بڵاوکراوەتەوە، سزای زیندانیکردن بۆ ماوەی حەوت ساڵ بۆ موهەنەد نەعیم، ڕاوێژکاریی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەرچووە.

 

هۆکارە زانراوەکان: لە مانگی ئایاری ساڵی 2022 فالح خەزعەلی، پەرلەمانتاری عێراق سکاڵای لەسەر موهەندە نەعیم تۆمار کرد و تۆمەتباری کرد بە "بچووککردنەوە و سووککردنی پێگەی خەڵکی ناوەڕست و باشووری عێراق" لە یەکێک لە وتارەکانی بە ناونیشانی "بە هەرێمکردنی عێراق".

 

زانیاریی زیاتر: لە هەمان ماوەدا پێنج هاووڵاتی لە پارێزگای بەسرە سکاڵایان لەسەر موهەندە نەعیم تۆمارکرد، کە ئەوکات ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بوو، ئەوان تۆمەتباریان کرد بە بەکارهێنانی زاراوەی تائیفی و دابەشکاری بەرامبەر خەڵکی هەموو پارێزگاکانی عێراق و، وا گوزارشتیان لێکرد بە قسە و دەربڕینی ناشرین زیانی بە مەزارگە پیرۆزەکان و خێڵەکان گەیاندووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: