نەوتی سپی دابەش دەکرێت و نرخی بەنزین دادەبەزێت

شەیری بکە لە:
دابەشکردنی نەوت

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان

ئاڤا نیوز 

 

ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد و هەوڵ دەدرێت پێش هاتنی وەرزی سەرما لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوت بکرێت.

وێنە گەورەکە: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران بارزانی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەبارەی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین کرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی بەم نزیکانە لە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی پاڵپشتیکراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت.

 

زانیاریی زیاتر: تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە چۆنییەتی کەمکردنەوەی نرخی بەنزینی جۆری نۆرماڵ و هاوردەکردنی بەنزینی زیاتری بازرگانی، لەمڕووەوە بەزووترین کات هەنگاوی پێویست دەنرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی، ئەمساڵ بەر لە هاتنی وەرزی سەرما لە ڕێککەوتی 04-10-2023 لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی کرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: