خواردنی ماسی لەکاتی دووگیانیدا ئەگەری تووشبوونی منداڵ بە ئۆتیزم کەمدەکاتەوە
- تەندروستی
- 4 ئەیلوول
گۆشتی ماسی
ئاڤا نیوز
ماسی سەرچاوەیەکی گرنگی ترشی چەوری ئۆمیگا سێیە، کە ماددەیەکی خۆراکی سەرەکییە لەکاتی دووگیانیدا بۆ پاڵپشتی تەندروستی دایکان و گەشەکردنی کۆئەندامی دەماری کۆرپەلە.
چیرۆکی سەرەکی: توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەریخستووە خواردنی هەر بڕە ماسییەک لەکاتی دووگیانیدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی ئۆتیزم بە ڕێژەی 20% کەمدەکاتەوە. بەپێی توێژینەوەکە نزیکەی 25%ـی بەشداربووانی دووگیان ڕایانگەیاندووە، لەکاتی دووگیانیدا هەرگیز ماسییان نەخواردووە یان مانگانە کەمتر لە جارێک خواردوویانە، هاوکات ژمارەیەکی کەمتر لە بەشداربووان ڕایانگەیاندووە، کە تەواوکەری زەیتی ماسییان خواردووە، کە ئۆمیگا سێی تێدایە.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر ئێمیلی ئۆکەین، مامۆستا لە زانکۆی هارڤارد مێدیکاڵ و توێژەر لە بەرنامەی کاریگەرییە ژینگەییەکان لەسەر دەرئەنجامەکانی تەندروستی منداڵان دەڵێت: "توێژینەوەکەمان بەشدارە لە گەشەسەندنی کۆمەڵێک بەڵگە ئەو ڕۆڵە نیشان دەدەن، کە خۆراکی پێش لەدایکبوون دەتوانێت بیگێڕێت لە دەرئەنجامەکانی پەیوەست بە ئۆتیزم لە منداڵاندا".
زانیاریی زیاتر: ئۆتیزم حاڵەتێکی دەمارییە، کە لە سەرەتای تەمەنی منداڵیدا دەردەکەوێت و تایبەتمەندە بە هەندێک کێشە لە کارلێکی کۆمەڵایەتی و پەیوەندیکردندا. توانا و پێداویستییەکانی ئەو کەسانەی ئۆتیزمیان هەیە جیاوازە و بە تێپەڕبوونی کات دەتوانێت گەشە بکات. ڕەنگە هەندێک کەسی تووشبوو بە ئۆتیزم بتوانن چێژ لە ژیانی سەربەخۆ وەربگرن، بەڵام هەندێکی دیکە بەدەست کەمئەندامییەکی توندەوە دەناڵێنن و پێویستیان بە چاودێری و پشتیوانی تەواوی ژیانیان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک لە زیادبوونە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەندەلاوی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی ماددەی 140 دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی کۆیە چارەسەر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتکردن پڕۆسەی پیربوون دوادەخات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردێکی دەگمەن بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە
15 ئەیلوول
ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددانەکان دەگۆڕن
15 ئەیلوول
یەکێتی فەرمانگە حکومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
15 ئەیلوول
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە
- تەندروستی
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتکردن پڕۆسەی پیربوون دوادەخات