بە یەکێک لەم پێنج گیراوەیە خۆت لە چەوری ورگ ڕزگار بکە

شەیری بکە لە:
بە یەکێک لەم پێنج گیراوەیە خۆت لە چەوری ورگ ڕزگار بکە

چەند گیراوەیەکی شەربەتی سەوزە و میوە-وێنە ئەلعەرەبییە

ئاڤا نیوز

 

ڕزگاربوون لە چەوری ورگ ئامانجێکی باوی تەندروستییە، بەڵام زۆرجار پێویستی بە تێکەڵەیەک لە خۆراک، وەرزشکردن و گۆڕینی شێوازی ژیان هەیە.
 
وێنە گەورەکە: بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی تایمز ئۆف هیندستان، یەکێک لە ڕێگە کاریگەر و سرووشتییەکان بۆ دابەزاندنی کێش بریتییە لە زیادکردنی شەربەتی سەوزە بۆ ڕۆتینی ڕۆژانە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەربەتەکانی سەوزە بەگشتی ماددە خۆراکییە پێویستەکانیان تێدایە، کە یارمەتی لابردنی ژەهرەکانی نێو جەستە دەدەن و زیندە چالاکی خانەکانی لەش زیاد دەکەن، ئەمەش پرۆسەی ڕزگاربوون لە چەوری ورگ ئاسانتر دەکات.

 

زانیاریی زیاتر: لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە ئەم شەربەت و گیراوانەی خوارەوە کاریگەری زۆریان لەسەر کەمکردنەوەی چەوری ورگ هەیە:

سێو و کیوی و سپێناخ
خواردنی سێو بەشێوەیەکی ڕێکوپێک دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی چەوری بەشێوەیەکی بەرچاو، بەتایبەتی لە دەوری هێڵی کەمەر، کیوی ڤیتامین سی تێدایە، کە یارمەتی ئۆکساندنی چەوری دەدات، سپێناخ سەوزەیەکی کەم کالۆرییە و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، ئەمەش وادەکات مرۆڤ بۆ ماوەیەکی زیاتر هەست بە تێربوون بکات.
خەیار و زەنجەفیل
خەیار و ئاوی زەنجەفیل تێکەڵەیەکی شێدارکەرەوە و چەوری سووتێنەرە، کە زۆر باش کاردەکات بۆ سووتاندنی چەوری ورگ، ئەم شەربەتە دەکرێت ڕۆژانە لە بەیانیاندا بخورێتەوە بۆ دەستپێکردنی سووتاندنی چەوری بەدرێژایی ڕۆژ.
سێو و خەیار
تێکەڵکردنی سێو و خەیار توانای سوتاندنی چەوری زیاد دەکات، سێو دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و هەستکردن بە تێربوون زیاد دەکات، لە کاتێکدا خەیار ئاوداری لەش زیاد دەکات و ئاوسانی سک کەم دەکاتەوە، ئەمەش خواردنەوەیەکی زۆر باشە بۆ دوای ڕاهێنان و وەرزشکردن.
ئاوی کوولەکە زەردە
کوولەکە زەردە چارەسەرێکی کۆنە بۆ دابەزاندنی کێش، بەو پێیەی کالۆری کەمی تێدایە و ئاوی زۆرە و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، یارمەتی هەرسکردن دەدات و ڕێگری دەکات لە زیادەڕۆیی لە خواردن.
سپێناخ و خەیار و ئاوی لیمۆ
ئەم شەربەتە هەڵبژاردەیەکی نایاب و باشە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ژەهرەکان لە جەستەیان دەربکەن و زیندە چالاکی خانەکانی لەشیان بەرز بکەنەوە، سپێناخ مادەی خۆراکی و ڕیشاڵی پێویست دابین دەکات، کە مرۆڤ بە تێری دەهێڵێتەوە، خەیار ئاوداری لەش زیاد دەکات و ئاوسانی سک کەمدەکاتەوە، زیادکردنی ئاوی لیمۆ نوێنەرایەتی ژەمێک لە ڤیتامین سی دەکات و توانای لەش بۆ سووتاندنی چەوری بەرز دەکاتەوە، ڤیتامین سی گرنگە بۆ بەرزکردنەوەی توانای جەستە بۆ سووتاندنی چەوری بەتایبەت لەکاتی وەرزشکردندا. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: