ڕەنگە سێ یاسا بەیەک پاکێج لە پەرلەمانی عێراق پەسەند بکرێن

شەیری بکە لە:
ڕەنگە سێ یاسا بەیەک پاکێج لە پەرلەمانی عێراق پەسەند بکرێن

پەرلەمانی عێراق - میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


هەردوو لایەنی شیعە و سوننە لەپەرلەمانی عێراق نزیکبوونەتەوە لەڕێککەوتنێک، دوو یاسا لەدانیشتنێکدا بەیەک پاکێج پەسەند بکەن، لەبەرامبەردا کوردیش پڕۆژە یاسایەکی پێیە.


زانیاریی به‌ده‌ستهاتوو: بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاڤا نیوز کەوتووە ئەو سێ یاسایەی پەیوەستن بە یەکترەوە بریتین لە یاسای لێبوردنی گشتی و یاسای باری کەسیی و یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی موڵک و ماڵی داگیرکراو بەفەرمانی ئەنجوومەنی ناسراو بە "قیادەی سەورە"ــی هەڵوەشاوە.


لێدوانی فەرمی: یاسر وەتوت، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند: لایەنە سیاسیەکان نزیکبوونەتەوە لەڕێککەوتنێک بۆ پەسەندکردنی هەردوو یاسای لێبوردنی گشتی و باری کەسیی و یاسایەکی دیکە لەدانیشتنێکی تایبەتی پەرلەماندا بەیەک پاکێج .


لە لایەکی دیکەوە: شوان کەلاری، پەلەمانتاری عێراق لەفراکسیۆنی پارتی بەئاڤا نیوزی گوت: تائێستا ڕێککەوتنی فەرمی لەو بارەیەوە نەکراوە، بەڵام هەردوو لایەنی شیعە و سوننە دەیانەوێت لەچوارچێوەی یاسادا ڕێککەوتنێکی لەو جۆرە بکەن.


زانیاریی زیاتر: بەمافی خۆمانی دەزانین داوای پەسەندکردنی یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی سەرجەم موڵک و ماڵی داگیرکراوی میللەتەکەمان بکەین، ئەگەر ڕێککەوتنێکی لەو جۆرە لەنێوان هەردوو لایەنی شیعە و سوننە کرا. کەلاری ئەمەشی گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: