بەکارهێنانی مۆبایل نابێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی مێشک

شەیری بکە لە:
بەکارهێنانی مۆبایل نابێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی مێشک

وێنەی گریمانەیی خانەی شێرپەنجە

ئاڤا نیوز

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕەتیدەکاتەوە هیچ پەیوەندییەک لەنێوان بەکارهێنانی مۆبایل و شێرپەنجەی مێشک هەبێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ئەنجامی پێداچوونەوەیەکی نوێ بۆ توێژینەوە زانستییە پزیشکییەکان، کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە هیچ پەیوەندییەک لە نێوان بەکارهێنانی مۆبایل و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مێشک نییە.

 

لێدوانی فەرمی: مارک ئێلوود، پسپۆڕی شێرپەنجە لە زانکۆى ئۆکلاند لە نیوزلەندا و یەکێک لە هەڵسەنگێنەرەکان ڕایگەیاندووە: لە پێداچوونەوەکەدا کاریگەریی فریکوێنسی ڕادیۆییان هەڵسەنگاندووە، کە لە مۆبایل، تەلەڤیزیۆن، ئامێری چاودێری منداڵان و ڕادارەکاندا بەکاردەهێنرێن و هیچ یەکێک لەو پرسە سەرەکییانەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە، زیادبوونی مەترسییەکانیان نیشان نەداوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پێداچوونەوەکەدا دەرکەوتووە سەرەڕای زیادبوونی زۆری بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پەیوەندییە بێ تەلەکان، بەڵام هیچ زیادبوونێکی هاوتا لە حاڵەتەکانی شێرپەنجەی مێشکدا نەبووە.

 

زانیاریی زیاتر: پێداچوونەوەکە شیکاریی کۆتایی 63 توێژینەوەی لەخۆگرتووە، کە لە نێوان ساڵانی 1994 بۆ 2022 ئەنجامدراون و لەلایەن 11 توێژەر لە 10 وڵاتی جیاواز هەڵسەنگێنراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان