بۆ یەكەمجار لە هەولێر نەشتەرگەری تۆڕی چاو دەكرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


بۆ یەكەمجار لە نەخۆشخانەی چاوی هەولێری فێركاری نەشتەرگەری تۆڕی چاو بۆ نەخۆشێك كراوە.


لێدوانی فەرمی: د.كارزان نەبی، پزیشكی پسپۆڕ لە نەشتەرگەری تۆڕی چاو بە ئاڤا نیوزی گوت: خۆشبەختانە نەشتەرگەرییەكە بە سەركەوتوویی كرا و پێداویستییەكان تێروتەسەل بوون، تۆڕی چاو هەستیارە و پێویستی بە ئەزموونێكی زۆر و شارەزاییی هەیە و دوێنێ و ئەمڕۆ نەشتەرگەری كراوە.


لە لایەكی دیكەوە: د.شوان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چاوی هەولێری فێركاری بە ئاڤا نیوزی گوت:  كاسێتەكانی ئەو نەشتەرگەرییەمان لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ دابینكرا، بۆیە تا ئەو پێداویستییانەمان بۆ دابین بكرێت بەردەوام دەبین لە نەشتەرگەرییەكە.


بۆچی گرنگە: نەشتەرگەرییەكە لە دەرەوەی وڵات تێچووی زۆرە و ئەگەر لەنێوخۆدا بكرێت پارەیەكی كەم لەسەر نەخۆش دەكەوێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: