ترەمپ: خودا منی ڕزگارکرد منیش جیهان ڕزگار دەکەم

شەیری بکە لە:
ترەمپ: خودا منی ڕزگارکرد منیش جیهان ڕزگار دەکەم

دۆناڵد ترەمپ. بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکا. وێنە؛ سی ئێن ئێن

ئاڤا نیوز

 

دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان سوپاسی خودا و ئەفسەرانی دەزگای هەواڵگریی وڵاتەکەی دەکات کە لە هەڕەشەی کوشتن ڕزگاریان کرد. 

 

وێنە گەورەکە: لە 2024-07-13، لە بانگەشەیەکی هەڵبژاردن کەسێک تەقە لە دۆناڵد ترەمپ بەربژێری کۆمارییەکان دەکات و بەسووکی برینداری دەکات. هەر لە ڕووداوەکەدا  کەسێک دەکوژرێت و دوو کەسیش بریندار دەبن.  

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ فۆکس نیوز، ترەمپ دەڵێت: "وا هەست دەکەم ئەمریکا لە لەدواوە جێماوە و شکاوە"، بەڵام بەڵێنی چاککردنەوەی هەڵەکان دەدات،  ترەمپ باسی ئەوەشی کرد  "خودا ئەوی بۆ ئەوە لە مردن ڕزگار کرد، تاوەکو بتوانێت چاکسازی لە ئەمریکا بکات."

 

زانیاریی زیاتر: لە دوای تەقە کردن لە ترەمپ، دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بووەوە کە چۆن کەسێک وا بە ئاسانی تەقە لە بەربژێرێک دەکات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: