پارێزەری مەلا ئیسماعیل سووسەیی: مامەڵەی دەزگا ئەمنییەكان زۆر باش بوو

شەیری بکە لە:
پارێزەری مەلا ئیسماعیل سووسەیی: مامەڵەی دەزگا ئەمنییەكان زۆر باش بوو

بەشدار حەسەن، پارێزەری مەلا ئیسماعیل سووسەیی لەکاتی قسە کردن بۆ ڕزگار کۆچەر پەیامنێری ئاڤا لە هەولێر، وێنە: تایبەت بە ئا نیوز

ئاڤا نیوز 

 

ڕزگار كۆچەر، پەیامنێری ئاڤا لە شاری هەولێر ڕایگەیاند, ئەمڕۆ مەلا ئیسماعیل سووسەیی بە لێبوردنێكی تایبەت ئازاد كراوە.

 

لێدوانی فەرمی: بەشدار حەسەن، پارێزەری مەلا ئیسماعیل سووسەیی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: مامەڵەی دەزگا ئەمنییەكان و بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی هەولێر لەگەڵ مەلا ئیسماعیل زۆر باش بوو، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو لە هەوڵی بەردەوامدا بووین تا دواجار بە مەرسوومێک لێبوردنی تایبەت بۆ مەلا ئیسماعیل دەرچوو، سوپاسی سەرۆكایەتی و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین.

 

زانیاریی زیاتر: بەشدار حەسەن، جەختی لەوە كردەوە كە ئێستا مەلا ئیسماعیل سووسەیی هیچ گرفتێكی سیاسی نەماوە و لە ماڵەكەی خۆیەتی لە شاری هەولێر.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ