یارییە ئەلیکترۆنییەکان دەروونی گەیمەرەکان باشتر دەکەن

شەیری بکە لە:
یارییە ئەلیکترۆنییەکان دەروونی گەیمەرەکان باشتر دەکەن

دیمەنی مێرد منداڵێک لە کاتی یاریکردنی، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز 

 

لە نوێترین توێژینەوەدا دەرکەوتووە یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە سەردەمی کۆڤید- 19 کاریگەریی دەروونی لەسەر تووشبووەکان و ئەوکەسانەی زۆر لەماڵەوە بوون کەمکردووەتەوە. 

 

وێنە گەورەکە: کاتێک کەسێک دەبینین یارییە ئەلیکترۆنییەکان دەکات، کات بەفیڕۆدان یەکەم شتە کە دێت بە خەیاڵمان، بەڵام توێژینەوەکان دەریانخستووە یاریکردن باری دەروونی باشتر دەکات و پێویستە ئەنجام بدرێت بەڵام لە کاتێکی دیاریکراو. 

 

بڵاوکراوەی فەرمی: لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لە ژاپۆن ئەنجامدراوە دەریخستووە، یاریکردن بە یارییەکان بەتایبەتی لەسەر ئامێرەکانی نێنتێندۆ سویچ و پلەیستەیشن و ئێکس بۆکس، کاریگەریی دەروونییەکانی مانەوەی زۆر لە ماڵەوە کەم دەکاتەوە. 

 

زانیاریی زیاتر: لە توێژینەوەکەدا نزیکەی 100 هەزار کەسی لە نێوان تەمەنی 10 - 69 ساڵیدا بەشداربوون، دەرکەوتووە یارییە ئەلکترۆنیەکان لە ماوەی کۆڤید-19 کاریگەرییە نەرێنییەکانی دەروونی کەمکردووەتەوە.

 

باکگراوند: لە ساڵی 2019 پەتای کۆرۆنا کە بە کۆڤید - 19 ناسرا، بەشێکی جیهانی گرتەوە و هەزاران کەسی لە ماڵەوە کەرەنتین کرد. 

شەیری بکە لە: