لیستی مووچەی مانگی هەشت ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

شەیری بکە لە:
لیستی مووچەی مانگی هەشت ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

دیناری عێراقی - محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

 ئاڤا نیوز


وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی هەشتی بە لێبڕینی خانەنشینی %10ـەوە گەڕاندووەتەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتووشدا ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.


وێنە گەورەکە: ناوەڕاستی مانگی هەشت وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان داوای لە وەزارەتەکان کرد، لیستی مووچە بە گۆڕانکاری لێبڕینی خانەنشینی 10% ئامادە بکەن و بینێرن. مووچەخۆران مووچەی مانگی حەوتیان بە لێبڕینی خانەنشینی 10% وەرگرتووە، کە مانگەکانی پێشوو بە لێبڕینی 7% بووە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤا نیوزی گوت: "وردبینی لە لیستەکان کراوە و زۆربەی تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر لیستی مووچەی مانگی هەشت چارەسەرکراون، بەشێکی کەمی ماوە و لەم هەفتەیەدا بەتەواوی چارەسەر دەکرێن و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت".


زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دارایی و ئابووری تێبینییەکانی بەغدای لە بابەتی بایۆمەتری و ناوی هاوشێوە چارەسەر کردووە، ئەوانەیشی ناویان هاوشێوەیە لە لیستەکەدا بە ناوی دایکیانەوە بۆ  وەزارەتی دارایی عێراق ڕەوانە دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: