بەریتانیا و هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنێک واژۆ دەکەن

شەیری بکە لە:
بەریتانیا و هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنێک واژۆ دەکەن

ساتی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیران بارزانی پێشوازی له‌ شاندێکی بەریتانی بە سەرۆکایەتیی ئۆلیڤەر کریستیان، کۆمسیاری شای بەریتانیا بۆ کاروباری بازرگانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پاکستان كرد و ڕێككەوتنێكیان واژۆ كرد.


وێنە گەورەکە: ڕێککەوتنێک لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا لە بواری پەرەپێدانی بازرگانی و دەستنیشانکردنی ئەو بوارانەی کە لە پێشینەن بۆ کارلەسەرکردن و پێشخستن و گەشەپێدانیان واژۆ کرا، وەک کشتوکاڵ و تەندروستی و پێشخستنی توانا مرۆییەکان و تەکنەلۆجیا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمسیاری شای بەریتانیا بۆ کاروباری بازرگانی، ئاماژەی بە پێگەی گرنگی هەرێمی کوردستان کرد، کە دەرفەتی زۆر بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا هەیە.


زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران بارزانی سوپاسی پشتیوانی و هاریکاریی بەردەوامی شانشینی یەکگرتووی کرد، بۆ هەرێمی کوردستان و خواستی پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەشی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: