نەوتی كێڵگەكانی گەرمیان 70% كەمی كردووە

شەیری بکە لە:
نەوتی كێڵگەكانی گەرمیان 70% كەمی كردووە

كێڵگەی نەوتی حەسیرە لە گەرمیان: سەرچاوەی وێنە ئای نیوز

ئاڤا نیوز


ڕێژەی دەرهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی گەرمیان بەرێژەی 70% کەمی کردووە، بەجۆرێک ئێستا تەنها لە کێڵگەی نەوتی حەسیرە لە32 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بۆ نۆ هەزار بەرمیل کەمی کردووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: کێڵگەی نەوتی حەسیرە لە گەرمیان لە کۆتایی 2020 دا ئاستی بەرهەمی  24 هەزار بەرمیل بووە لە  کاتێکدا لەساڵی 2019 بەرهەمی بریتی بوو لە 35 هەزار بەرمیل نەوت، واتە بڕی 11 هەزار بەرمیل بەرهەمی رۆژانە کەمی کردووە. 


لێدوانە فەرمیەکان: تەها ئیبراهیم بەرێوەبەری ناحیەی سەرقەڵا بە ئاڤا نیوزی راگەیاند:‌‌ لە ساڵی ڕابردووەوە کە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان ڕاگیراوە دەرهێنانی نەوتیش کەمی کردووە.


زانیارییە بەدەستهاتووەکان: لە کێڵگەی نەوتی حەسیرە ئاستی دەرهێنانی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە هەرچەندە دەرهێنانی بەردەوامە، بەجۆرێک ئێستا لە دوو بیر ڕۆژانە تەنها نۆ هەزار بەرمیل نەوت دەردەهێنرێت، پێشتر رۆژانە 240 تانکەر نەوتی حەسیرەیان دەگواستەوە، بەڵام ئێستا کەم بووەتەوە بۆ 40 تانکەر، هاوکات لە کێڵگەی نەوتی چیا سورخ لە 11 هەزار بەرمیلی رۆژانەوە بۆ چوار هەزار بەرمیل کەمی کردووە.


کیڵگەکانی گەرمیان هەریەک لە کیڵگەی حەسیرە و چیاسورخن، کەوتوونەتە ناوچەی گەرمیان و سەربە ئیدارەی گەرمیانن. کۆمپانیای گازپرۆم 40٪ و کۆمپانیای وێستێرن زاگرۆس 40٪ و کۆمپانیای هەرێم 20٪ ی  پشکەکانیان هەیە. بەپێی زانیاریەکانی ئاڤا نیوز ئێستا ئاستی دەرهێنانی نەوت لە و کێڵگەیە لە 32 هەزار بەرمیلەوە بۆ نۆ هەزار بەرمیل لەرۆژێکدا کەمی کردووە.
 

شەیری بکە لە: