لە کۆنگۆ لەکاتی هەوڵدان بۆ هەڵاتن لە زیندان 188 کەس بوونە قوربانی

شەیری بکە لە:
لە کۆنگۆ لەکاتی هەوڵدان بۆ هەڵاتن لە زیندان 188 کەس بوونە قوربانی

وێنەی زیندانەکە - وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز

 

لەکاتی هەوڵدان بۆ هەڵاتنی بەکۆمەڵ لە زیندانێکی کۆنگۆ، 129 کەس کوژران و 59 ی دیکەش بریندار بوون.


چیرۆكی سەرەكی: لە ڕۆژی 3-8-2024، لە زیندانی ناوەندیی ماکالا لە کینشاسای کۆماری کۆنگۆ لەکاتی هەوڵدانی هەڵاتنی زیندانییان 129 کەس کوژران و 59 کەسی دیکەش برینداربوون. 


لێدوانی فەرمی: حکومەتی کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی ڕایگەیاند: ئاگر لە باڵەخانەی کارگێڕی زیندانەکە و کۆگاکانی خۆراک و نەخۆشخانەکەش کەوتووەتەوە.


لە لایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی زیندانی ماکالا ڕایگەیاند: "هیچ زیندانییەک نەیتوانیوە هەڵبێت، ئەوانەشی هەوڵیان داوە هەڵبێن کوژراون".

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: