بەریتانیا 30 گرێبەستی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل هەڵدەوەشێنێتەوە

شەیری بکە لە:
بەریتانیا 30 گرێبەستی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل هەڵدەوەشێنێتەوە

دیمەنێک لە وێرانیی غەززە بەهۆی هێرشی ئیسرائیل، سەرچاوە: AFP

ئاڤا نیوز

 

بەریتانیا فرۆشتنی هەندێک جۆری چەک و کەرەستەی سەربازی بە ئیسرائیل ڕادەگرێت، بەهۆی ئەوەی ترسی هەیە ئامێرەکان بۆ پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەکاربهێنرێن. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند" "بەهۆی پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان، لەکۆی 350 مۆڵەتی هەناردەکردنی چەک لەگەڵ ئیسرائیل، دەستبەجێ 30  مۆڵەتیان هەڵدەوەشێنینەوە". 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتەکان ناگاتە قەدەغەکردنی یەکجاری و سەپاندنی گەمارۆی چەک بەسەر ئیسرائیل، بەڵکو تەنیا ئەو چەکانە دەگرێتەوە کە دەتوانرێت لە شەڕی غەززە بەکاربهێنرێن.

قەدەغەکراوەکان: ئەو چەک و کەرەستانەی فرۆشتنیان بە ئیسرائیل ڕادەگیرێت، زۆربەیان بریتین لە پێکهاتەی فڕۆکە سەربازییەکان و ئەو مووشەک و چەکانەی لەڕێگەی فڕۆکە جەنگییەکان، هێلیکۆپتەر و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان ئاراستە دەکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: