هەر كارمەندێكی وەزارەتی ناوخۆ دەربكەوێت سزا دەدرێت

شەیری بکە لە:
هەر كارمەندێكی وەزارەتی ناوخۆ دەربكەوێت سزا دەدرێت

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق - میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریدا هەر ئەفسەر و کارمەندێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەربکەوێت، سزای بدات و سزاکەشی تا خانەنشینیکردنی لەخۆدەگرێت.


وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی دوو ئەفسەر و کارمەندێکی وەزارەتی ناوخۆ لە لایڤێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک ناو و پلەی سەربازی خۆیان ئاشکرا دەکەن، وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیاریدا وەک سزایەک ئەو سێ کەسە لە فەرماندەیی پۆلیسی بەغداوە بۆ پاسەوانی سنور بگوازرێنەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: ڕێکاری یاسایی تووند دژی ئەو ئەفسەر و ئەندامانەی هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەگرنەبەر کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەردەکەون.


زانیاریی زیاتر: "سزاکە ڕەوانەکردنی کارمەندان بۆ دادگەی هێزە ئەمنییەکان، گواستنەوە و  بڕیاری خانەنشینکردنیان دەگرێتەوە بەهۆی ئەوەی دەرکەوتنیان پێچەوانەی ڕێکارەکانی هەڵسوکەوتی فەرمانبەرانە".
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: