سەرۆکوەزیران بارزانی خەڵاتی یانە و یاریزانان دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی خەڵاتی یانە و یاریزانان دەکات

سەرۆکوەزیران بارزانی

ئاڤا نیوز


سەرۆکوەزیران بارزانی، هەفتەی داهاتوو خەلاتی دارایی بەسەر یانە و یاریزانە پاڵەوانەکانی خول و پاڵەوانییەتییە وەرزشییەکانی کوردستان دابەش دەکات. 


وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی، چەند ڕۆژێک لەمەوپێش بڕیاری خەڵاتکردنی پاڵەوانانی کوردستانی بە فەرمی ڕاگەیاند، بۆ ئەو مەبەستە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە شاری هەولێر، لە ڕێوڕەسمێکی گەورەدا پاڵەوانەکان خەڵات بکات. 


ژمارەکان وا دەڵێن: خاڵەتەکان بەسەر 24 یانە و یاریزان دابەش دەکرێن، بە جۆرێک کە براوەی خەڵاتی زێڕین بڕی چوار ملیۆن دینار وەردەگرێت و بۆ هەر یانەیەکی پاڵەوان بڕی 30 ملیۆن دینار ئامادەکراوە. 


زانیاریی زیاتر: جگە لە یاریزانان و یانەکان، ڕاهێنەرەکانیش هاوشێوەی یاریزانە پاڵەوانەکان هەمان پاداشتی دارایی وەردەگرن.


لە لایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران بارزانی، بەڵێنی نۆژەنکردنەوەی یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری داوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: