ئەمریکا دەستی بەسەر فڕۆکەی سەرۆکی ڤەنزوێلادا گرت

شەیری بکە لە:
ئەمریکا دەستی بەسەر فڕۆکەی سەرۆکی ڤەنزوێلادا گرت

نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا لە میانی گردبوونەوەیەکدا -وێنە ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

ئەمریکا لە کۆماری دۆمینیکان دەستی بەسەر فڕۆکەی سەرۆکی ڤەنزوێلادا گرت، بەشێوەیەکی نایاسایی لە ئەمریکاوە ڕەوانەی دەرەوە کرابوو.

 

وێنە گەورەکە: لە وەڵامی زیادبوونی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و گەندەڵی لەلایەن حکومەتی نیکۆلاس مادۆرۆ، کە لە ساڵی 2013ـەوە لە دەسەڵاتدایە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەیەکی زۆری سزای ئابووری بەسەر ڤەنزوێلادا سەپاندووە. 

 

ڕاگەیێندراوی فەرمی: وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕۆژی 2-9-2024 ڕایگەیاند: ئەمریکا دەستی بەسەر فڕۆکەیەکدا گرتووە، کە نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا بەکاری هێناوە و لە کۆماری دۆمینیکانەوە بەرەو فلۆریدا بردراوە، باسیشیکردووە کڕینی ئەو فڕۆکەیە پێشێلکردنی یاساکانی ئەمریکایە.

 

زانیاریی زیاتر: گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی گوتی: ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ دڵنیابوون لەوەی، کە مادۆرۆ بەردەوام هەست بە دەرئەنجامەکانی بەڕێوەبردنی خراپی ڤەنزوێلا بکات.

 

ئەمەش بزانە: ساڵی ڕابردوو فڕۆکەکە بەشێوەیەکی نایاسایی لە ئەمریکا لە ڕێگەی کاریبیاوە بەرەو ڤەنزوێلا ڕەوانەکرابوو، کە بۆ گواستنەوەی مادۆرۆ و یاریدەدەرانی بەکار دەهات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: