گرژییەکانی نێوان چین و فلیپین زیاتر دەبێت

شەیری بکە لە:
گرژییەکانی نێوان چین و  فلیپین زیاتر دەبێت

پێکدادانی نێوان دوو کەشتی چین و ف

ئاڤا نیوز

 

چین پێداگری لەسەر ئەوە دەکات، بەرگی لە مافەکانی خۆی دەکات لە دەریای باشووری چین.

 

چیرۆکی سەرەکی: 31 ی مانگی ڕابردوو، فلیپین گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە دەردەکەوێت کەشتییەکی پاسەوانی کەناراوەکانی چین هێرش دەکاتەسەر کەشتییەکانی فلیپین، دواتر کاردانەوەی ھەردوو وڵاتی لێکەوتەوە و هەردوولا یەکتریان تۆمەتبارکرد.

 

زانیاری زیاتر: ڕووداوەکە لە کەنار دەریای سابینا ڕوویدا، کە دەکەوێتە 140 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای دوورگەی پالاوان لە فلیپین و نزیکەی 1200 کیلۆمەتر لە دوورگەی هاینان دوورە، کە نزیکترین خاکی چینە. 

 

ئەمەش بزانە: دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، فلیپین، چین بە گەورەترین تێکدەری ئاشتی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ناودەبات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: