شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت

شەیری بکە لە:
شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت

وێنە: محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 


هەفتەی داهاتوو شایستەی دارایی مانگی پێنجی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: عەلی ڕەوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە ئاڤا نیوزی گوت: ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت.

زانیاریی زیاتر: ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ 38 هەزارە و بڕی 13ملیار و 700 ملیۆن دیناریان لە داهاتی ناوخۆ بۆ تەرخان کراوە و هەر یەکێکیان بەپێی بڕوانامەکانیان  لەنێوان 200 تا 400 هەزار دینار وەردەگرن.

گۆشەیەکی دیکە: دەست بە پرۆسەی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەگرێبەست لە قوتابخانەکان و زانکۆ و پەیمانگەکان کراوە، 38 هەزاریان لە قوتابخانەکان و هەزار و 993 وانەبێژیش لە زانکۆ و پەیمانگەکان گرێبەستیان بۆ دەکرێت.

 

ئەمەش بزانە: ڕێکارەکانی بەستنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەبێت تاوەکو 25-9-2024 تەواو بکرێن، وەک ئاڤا نیوز زانیویەتی مووچەیان لە مانگی 10ی ئەمساڵەوە بۆ خەرج دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: