لە بەغدا کاتژمێر یەکی شەو پشوو ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
لە بەغدا کاتژمێر یەکی شەو پشوو ڕاگەیێنرا

دیمەنێک لە مەیدانی تەحریری بەغدا

ئاڤا نیوز


ڕاگەیاندنی پشوو لە کاتژمێر یەکی شەو بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی پەیامبەری ئیسلام لە بەغدا ڕەخنەی تووندی جەماوەری لێکەوتەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر یەکی شەوی ڕابردوو پارێزگاری بەغدا ڕایگەیاند ئەمڕۆ  دووشەممە 2-9-2024 بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی پەیامبەری ئیسلام لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی خۆجێیی پشووی فەرمییە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە پشتبەستن بە دەنگی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، عەبدولموتەڵیب عەلەوی، پارێزگاری بەغدا ئەمڕۆ دووشەممەی کردە پشووی فەرمی، پشووەکە سەرجەم بەشەکانی سەر بە حکومەتی خۆجێیی لە بەغدا دەگرێتەوە.

کاریگەریی و لێکەوتەکان: ڕاگەیاندنی پشووەکە لە کاتژمێر یەکی شەو  بێ کاردانەوە نەبوو، هاووڵاتیانی پارێزگاکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرسوڕمانی خۆیان لەو بڕیارە پیشاندا، چونکە ڕاگەیاندنی پشووەکە لەکاتێکدابوو بەشی زۆری فەرمانبەران و ئەو هاووڵاتیانەی کاریان لە فەرمانگەکان هەبوو، خەوتبوون.

ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: هاووڵاتیان و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێیانوایە دەبوو بۆ بۆنەیەکی وای ئایینی کە ڕۆژەکە دیارە، زووتر بڕیاردرابا و ڕاگەیێنرابووایە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: