وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەگەڵ نەتانیاهۆ ناکۆکە

شەیری بکە لە:
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەگەڵ نەتانیاهۆ ناکۆکە

بنیامین نەتانیاهۆ و یوئاڤڤ گالانت، سەرچاوە؛ timesofisrae

ئاڤا نیوز

یوئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، سەبارەت بە شەڕی غەززە ناکۆکە. 

هۆکارە زانراوەکان: گالانت داوای کردووە هەریەکە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی سیاسی و ئەمنی و کابینەی جەنگ کۆببنەوە و بڕیاری مانەوەی سوپای ئیسرائیل لە ناوچەی فیلادلفیا، لە سنووری نێوان کەرتی غەززە و میسر هەڵوەشێننەوە.

زانیاریی زیاتر: نەتانیاهۆ لە سەر مانەوەی سوپا لەو ناوچەیە پێداگرە و ئەمەش یەکێکە لە ڕێگرییەکانی گەیشتن بە ئاگربەستی غەززە. 

وێنە گەورەکە: دوای نزیکەی 11 مانگ لە شەڕ هێشتا سوپای ئیسرائیل نەیتوانیوە ئامانجەکانی بەدەستبهێنێت کە لەناوبردنی حەماس و بەردانی بارمتەکان بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: