لە تێلئەڤیڤ خۆپێشاندانی فراوان لە دژی نەتانیاهۆ دەکرێت

شەیری بکە لە:
خۆپێشاندان لە تێلئەڤیڤ

خۆپێشاندان لە تێلئەڤیڤ

ئاڤا نیوز

 

ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ئیسرائیل لە شەقامەکانی تێلئەڤیڤ خۆپێشاندانیان دەستپێکرد و داوای ئاگربەست دەکەن. 

 

وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەنارەکانی ڕۆژاوا لە فەڵەستین بەردەوامن و دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززە نەگەیشتووەتە هیچ ئەنجامێک، پڕۆسەی ئاڵۆگۆڕکردنی بارمتەکانیش دەستی پێ نەکردووە. 

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەمشەو، 2024-09-01، زیاتر لە 300 هەزار خەڵکی ئیسرائیل هاتوونەتە سەر شەقامە سەرەکییەکانی شاری تێلئەڤیڤ و  داوا دەکەن "خوشک و براکانیان بگەڕێنرێنەوە". 

 

باکگراوند: دوای دۆزینەوەی تەرمی شەش بارمتەی ئیسرائیلی لە تۆنێلەکانی غەززە، خەڵکی ئەم وڵاتە داوا لە حکومەتەکەیان دەکەن کە ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەستی شەڕ بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: